PM:07:50:24/12/2025
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مباپێ و یامال ناویان لەنێو پاڵێوراوانی
باشترین یاریزانی مانگی لا لیگایە و هانسی فلێکیش رکابەری لەسەر بوون بە باشترین
راهێنەر دەکات.
پێگەی فەرمی لا لیگا، بە لیستێکی پێنج
یاریزانی، ناوی پاڵێوراوەکانی بۆ باشترین یاریزانی مانگی کانوونی یەکەمی لا لیگای
بڵاوکردەوە، لە هەمان کاتیشدا سێ راهێنەری دیارییکردووە کە کێبڕکێ لەسەر خەڵاتەکە
دەکان.
کیلیان مباپێی یاریزانی ریاڵ مەدرید و
لامین یامالی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە ناویان لەنێو پێکهاتەکەدا دەبینرێت، هاوشانی
کۆکێی یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدرید، هەروەها ڤالێرا و رادوش کە یاریزانی ئێلچێ و سێڵتاڤیگۆن.
لەگەڵ ئەوەشدا، هانسی فلێکی راهێنەری
بەرشەلۆ، مانۆلۆ
گۆنزالێزی راهێنەری ئیسپانیۆڵ و کلۆدیۆ جیرالدێزی راهێنەری سێڵتاڤیگۆ کێبڕکێلەسەر باشترین راهێنەری مانگی 12 دەکەن.
لامین یامال خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی بۆ مانگیتشرینی دووەم بەدەستهێنا، هەروەها کیلیان
مباپێ لەم
وەرزەدا دوو جار خەڵاتەکەی بەدەستهێناوە، ئەوانیش لە مانگەکانی ئەیلول و
تشرینی یەکەم.