PM:08:19:24/12/2025
92 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئەفریقا جەزائیر شکستی بە سودان
هێنا و بورکینیا فاسو لە غینیای بردەوە.
لە یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی
ئەفریقا هەڵبژاردەکانی جەزائیر و سودان رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
تایمی یەکەم، دوای تێپەڕینی یەک خولەک
ریاز محرەز جەزائیری پێشخست، نیوەی یەکەمیش ئەو تاکە گۆڵەی بەخۆیەوە بینی، ئەوە
جگە لە کارتی سوری سەڵاح عادلی یاریزانی سودان لە خولەکی 39.
لە تایمی دووەم، جەزائیر بەهۆی کەمی
یاریزانەکانی سودان زیاتر کۆنترۆڵی یاریگای کرد و لە خولەکەکانی 61 و 85 دوو گۆڵی
دیکەی نوسییەوە، گۆڵەکانیش ریاز مەحرەز و ئیبراهیم مازا تۆماریانکرد.
سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە
سودی جەزائیر کۆتاییهات و یەکەم سێ خاڵیان لە کۆمەڵەکان کۆکردەوە، لە یارییەکەی
دیکەی هەمان قۆناغیش بورکینیا فاسو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە غینیا
هێنا.