پاریس بەمەرج گرێبەستی دێمبلی نوێدەکاتەوە

PM:06:12:24/12/2025

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس ئامادەیە گرێبەستی دێمبلی نوێبکاتەوە بەڵام بەمەرجێک لە باشترین توانای جەستەییدا بێت.

عوسمان دێمبلی ئەستێرەی فەرەنسی لە ساڵی 2023ەوە پەیوەندی کردووە بە یانەی پاریس سان جێرمانەوە، گرێبەستەکەشی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ساڵی 2028 کۆتاییدێت.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان بێت، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی تا ئەم ساتە بڕیاری کۆتایی نەداوە لەسەر پارێزگاریکردن لە تواناکانی هێرشبەرە فەرەنسیەکە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ.

رۆژنامەی لو پاریزیانی فەرەنسی ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی پاریس تەنها بە یەک مەرج ئامادەن گرێبەستی عوسمان دێمبلی تا هاوینی 2030 نوێبکەنەوە ئەویش گەڕانەوەی ئەو یاریزانەیە بۆ ئاستە بەرزەکەی کە وەرزی رابردوو پێشکەشی دەکرد.

رۆژنامەکە دەڵێت، دابەزینی ئاستی ئەو یاریزانە لەم وەرزەدا و پێکانە بەردەوامەکانی بووەتە هۆکاری ئەوەی کە بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دوابخرێت بۆ کۆتایی وەرز.

دێمبلی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان سەرجەم نازناوەکانی وەرزی رابردووی بەدەستهێنا کە گرنگترینیان نازناوی چامپیۆنز لیگ بوو، جگە لەوەش بووە براوەی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر و زە بێست.
خ . ک