ئایا بێلینگهام لە مۆندیال دووردەخرێتەوە؟

PM:05:40:24/12/2025

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بێلینگهام مەترسی لەدەستدانی پێگەی سەرەکی لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەسەرە بەهۆی دابەزینی ئاستیەوە.

رۆژنامەی زە ئەتلەتیکی بەڕیتانی راپۆرتێکی لەسەر ئاستی جوود بێلینگهامی ئەستێرەی ئینگلیزی بڵاوکردەوە کە باسی لەوە کردووە ئەو یاریزانە هاوشێوەی چەند وەرزی رابردوو نییە.

رۆژنامە بەڕیتانیەکە نوسیویەتی، بێلینگهام لە یەکەم وەرزی کە پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە کرد درەوشایەوە و نازناوەکانی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێنا، لە وەرزی دووەمیشدا زۆر باش بوو.

باسی لەوەش کردووە، ئەم وەرزە جیاواز بووە بۆ بێلینگهام و تا ئەم ساتە بە ئاستێکی خراپەوە دەرکەوتووە بەهۆی ئەوەی کە چابی ئەلۆنسۆی راهێنەر ئەرکی زیاتری پێبەخشیوە لە یاریگادا و ئەو یاریزانەش ناتوانێت سەرجەمیان جێبەجێ بکات چونکە لەگەڵ شێوازی یارییکردنی ئەو ناگونجێت و ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکەش کاریگەری لەسەر توانا جەستەییەکەی دروست کردووە.

زە ئەتلەتیک نوسیویەتی، کێشەی بێلینگهام ئەو کاتە دەبێت کە بانگهێشتی مۆندیال دەکرێت و سەرەکیبوونی لە مۆندیالدا لەدەستدەدات ئەگەر نەتوانێت ئاستی بەرزبکاتەوە بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا چەندین یاریزانیتر لە هەڵبژاردەکەدا بوونیان هەیە کە لە باشترین ئاستی خۆیاندان بە نمونەی فیل فۆدین و رۆجەرز کە لەلایەن تۆماس تۆخێلەوە گرنگیەکی زۆریان پێدەدرێت.

خ . ک