PM:05:18:24/12/2025
100 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بالۆتێلی لە ئێستادا بێ یانەیە و
بەرپرسانی ئیتیفاقی سعودیش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن لە مێرکاتۆی زستانەدا.
ماریۆ بالۆتێلی هێرشبەری ئیتاڵی لە مانگی
10ی ساڵی 2024ەوە بێ یانەیە دوای ئەوەی کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی جەنەوای ئیتاڵی
هەڵوەشاندەوە و پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی ترەوە نەکردووە.
نیکۆلۆ شێرای رۆژنامەنووسی ئیتاڵی
ئاشكرایکردووە، لە ئێستادا بالۆتێلی لە ڕاداری سعودییەکاندایە و یەکێک لە یانەکانی
خولی رۆشەنی ئەو وڵاتە چاودێری دەکات.
ئەو رۆژنامەنووسە دڵنیاییداوە لەوەی کە
بەرپرسانی یانەی ئیتیفاقی سعودی ئامانجیان ئەوەیە لە مێرکاتۆی زستانەی مانگی
داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە ئیتاڵیەکە ئیمزابکەن.
دەشڵێت، ئەگەری زۆرە ئەو یاریزانە بچێتە
یانە سعودیەکە چونکە گرێبەستی یانەی ئیتیفاق کە پێشکەشی بالۆتێلی دەکات بۆ ماوەی دوو
ساڵ و 18 مانگ دەبێت و لە هاوینی 2028 کۆتاییدێت.
بالۆتێلی لە کاروانە وەرزشیەکەیدا یاریی
بۆ 12 یانە کردووە کە گرنترینیان ئینتەر میلان و لیڤەرپوڵ و ئەی سی میلان و
مانچستەر سیتی و مارسیلیا بوون، لە 501 یاریی بۆ یانەکان 210 گۆڵ و 42 ئەسیستی
هەبووە.
خ . ک