ئینتەر و یۆڤانتۆس کێشە بۆ ریاڵ مەدرید دروستدەکەن لە گواستنەوەی نێڤێز

PM:04:53:24/12/2025

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینتەر و یۆڤانتۆس کێشەیان بۆ ریاڵ مەدرید دروستکردووە و بەنیازی گواستنەوەی نیڤێزن.

لە چەند رۆژی رابردوودا، رۆژنامە پۆرتوگالیەکان بڵاویانکردەوە کە رۆبن نیڤێزی ئەستێرەی هیلالی سعودی بەنیاز نییە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا نوێبکاتەوە و بیری لە گەڕانەوە بۆ ئەوروپا کردووەتەوە.

دواتر چەند رۆژنامەیەک باسیان لەوە کرد کە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئامانجی ئەوەیە تا لە مانگی یەکی داهاتوودا بە بڕە پارەیەکی کەم ئەو یاریزانە پەلکێش بکات.

پێگەی کاوت ئۆفساید رایگەیاندووە، بەرپرسانی هەردوو یانەی ئینتەر میلان و یۆڤانتۆسی ئیتاڵی کێشەیان بۆ یانەی شاهانە دروستکردووە بەهۆی ئەوەی کە هەوڵی ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە پۆرتوگالیەکە دەدەن.

ئەو پێگەیە نوسیویەتی، ئەو دوو یانە ئیتاڵیەکە چەند نوێنەرێکیان ناردووە بۆ سعودیە تا لە نزیکەوە چاودێری ئاستی رۆبن نیڤێز بکەن و گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانیدا ئەنجامبدەن.

لە کۆتاییشدا دەڵێت، سەرەڕای هەوڵەکانی ریاڵ مەدرید و دوو یانەکەی ئیتاڵیا بەڵام نیڤێز پێیباشترە بگەڕێتەوە بۆ پریمەر لیگ چونکە پێشتر لەو خولە لە باشترین ئاستیدا بووە، یانەکانی مانچستەر یونایتد و نیوکاسلیش دەیانەوێت بیگوازنەوە.

خ . ک