PM:07:36:12/12/2025
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی عەرەب
هەڵبژاردەی عێڕاق بە گۆڵێکی بێوەڵام بە ئوردن دۆڕا و ماڵئاوایی کرد.
لە قۆناغی چارەکی کۆتایی
جامی عەرەب، هەڵبژاردەی عێراق رووبەرووی ئوردن بووەوە.
تایمی یەکەم، هەردوولا
بە بەهێزی دەستیانپێکرد، لە خولەکی 13 یەزن نەعیماتی هێرشبەری ئوردن بەهۆی
پێکانەوە یاریگای جێهێشت، لە خولەکی 38ی یارییەکەش لێدانی سزا بۆ ئوردن هەژمارکرا
و عەلی عەلوان بە سەرکەوتوویی جێبەجێی کرد، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە
کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، گراهام
ئارنۆڵد چەندین گۆرانکاریی ئەنجامدا، هەڵبژاردەی عێراق بە تەواوی کۆنترۆڵی یاریگای
کرد و چەندین هێرشی زۆر مەترسیداری بردە سەر گۆڵی ئوردن، بەڵام بەرگری و بەهێزی
گۆڵپارێزی ئوردن بەرپەرچی سەرجەم هێرشەکانی دایەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە
گۆڵێکی بێوەلام لە سودی ئوردن کۆتاییهات، بەم ئەنجامە عێراق ماڵئاوایی لە جامی
عەرەب کرد و ئوردن گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی، لەو قۆناغەدا رووبەرووی سعودیە
دەبێتەوە.