یاریزانەکانی بەرشەلۆنە ئایفۆنی زێڕیان وەرگرت

PM:08:18:12/12/2025

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاریزانەکانی بەرشەلۆنە مۆبایلی ئایفۆنی زێریان بە بۆنەی بردنەوەی لا لیگا لە وەرزی رابردوو پێبەخشرا.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە، سەرجەم یاریزانەکانی یانەی بەرشەلۆنە کە ئێستا لە یانەکە ئامادەییان هەیە، ئایفۆن 17 پرۆ ماکسی زێڕیان پێبەخشرا بە بۆنەی بردنەوەی نازناوی لا لیگا لە وەرزی رابردوو.

سپۆرت ئاماژەی بەوەکردووە، هەر یاریزانێک ئایفۆنێکی پێبەخشراوە و موبایلەکە لۆگۆی یانەی بەرشەلۆنە و ناو و ژمارەی ئەو یاریزانەی لەسەر بووە کە خەڵاتەکەی وەرگرتووە.

کۆمپانیای جی ئێس ئەی مۆتۆرز کە کۆمپانیایەکی بەکرێدانی ئۆتۆمبێلە لە ئیمارات ئەم دیاریانەی بەخشییە یاریزانانی بەرشەلۆنە، ئەوەش ئاماژەیەکی ئەرێنی بوو لەلایەن کۆمپانیاکە بۆ کردنەوەی دەرفەتی وەبەرهێنان.

یانەی بەرشەلۆنەی کەتەلۆنی، وەرزی رابردوو بۆ 28ەمین جار لە مێژوویدا توانی نازناوی لا لیگا بەدەستبهێنێت، ریاڵ مەدرید دووەم و ئەتلەتیکۆ مەدرید پلەی سێیەم بوون.