فلێک: توانای رکابەرییمان هەیە لە هەموو پاڵەوانێتییەکان

PM:06:55:12/12/2025

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک دوپاتیکردەوە توانای رکابەرییان هەیە لە هەموو پاڵەوانێتییەکان و کوالێتی بردنەوەیان هەیە لە هەموو یارییەکدا.

پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا، هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە رایگەیاند، هەموو یارییەکی لالیگا قورسە، دەیانەوێت بە تەواوی تواناکانی خۆیانەوە یاری بکەن، بۆ هەموو یارییەک بە باشی خۆیان ئامادە دەکەن، جا بەرامبەر ئەتلەتیکۆ، بلباو، یان ئۆساسۆن یاری بکەن.

دەشڵێت: پێموایە بۆ تیپێکی وەک بەرشەلۆنە لە هەموو رکابەرییەک یاریی دەکەین، دڵخۆشم بەوەی لە هەر پۆستێک دوو بۆ سێ یاریزانمان هەیە، ئەمە بۆ یاریزانەکانیش باشترە.

وتیشی: لەم دواییانەدا یارییەکی باشمان کردووە، لەگەڵ کوندێ و کوبارسی و جیرارد و بالدێ و ئێریک، فرێنکیش نەخۆش بوو، پێویستی بە چاکبوونەوە هەیە، بۆیە لە دوو یاریی رابردووش بەشداریی نەکرد.

باسی لەوەشکرد، هێشتا ڕێگاکە درێژە، هێشتا لە مانگی کانوونی دووەمدان، ژمارەی یارییەکان زۆرن، هەمیشە گرنگە بۆیان سەیری خۆیان بکەن، چونکە کوالیتییان هەیە بۆ بردنەوە لە هەموو یارییەکدا، گرنگی بە ریاڵ مەدرید نادەن و تەنیا سەرنجیان لەسەر یارییەکانی خۆیانە.