PM:09:24:12/12/2025
156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەلڤارێز دەیەوێت مۆندیال
لەگەڵ ئەرجەنتین و چامپیۆنز لیگ لەگەڵ ئەتلەتیکۆ بەدەستبهێنێت هەروەها دەنگۆی
گواستنەوەی بۆ بەرشەلۆنە بێزاری ناکات.
جولیان ئەلڤارێز،
ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆ رۆژنامەی مارکا دەڵێت: ئەو
دەنگۆیانەی باس لە ئەگەری گواستنەوەم بۆ بەرشەلۆنە دەکەن، بێزارم ناکەن، هەوڵیش
دەدەم زۆر گرنگییان پێ نەدەم.
وتیشی: دەزانم
خەڵک لە سۆشیال میدیا باسی دەکەن، ئەوەی لە ماڵپەڕەکاندا دەگوترێ، بە
تەواوی جیاوازە لەوەی کە لەڕاستیدا ڕوودەدات، من زۆر سەرنجم لەسەر ئەم وەرزە و
لەسەر ئەوەیە کە لەگەڵ
ئەتلێتیکۆ مەدرید چاوەڕوانیم دەکات.
ئەلڤارێز باسی لەوەشکرد،هەوڵدەدات هەموو
ئەو دەنگۆیانەپشتگوێ بخات، و
بیر لە خۆی بکاتەوە، هەروەها بیر لە بەردەوامبوون لە
گەشەکردن وەک یاریزانێک، هەروەها لە بەدەستهێنانی سەرکەوتن لەگەڵ تیپەکەیدا بکاتەوە.
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە
دەشڵێت: خەونی من ئەوەیە جارێکی تر نازناوی مۆندیال لەگەڵ بەدەستبهێنم و دەمەوێت لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ دی مەدرید نازناوی
چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنم.