PM:08:55:12/12/2025
244 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید بەدوای
جێگرەوەی ڤینیسیۆس دەگەڕیت و لیستێکی پێنج یاریزانی بۆ جێگاکەی دیارییکردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی
تۆری دیڤینسا سێنتراڵ، یانەی ریاڵ مەدرید بە سەرۆکایەتی فلۆرێنتینۆ پێرێز لیستێکی
ئامادە کردووە بۆ جێگرەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر لە ئەگەری جێهێشتنی یانەکە لە
گواستنەوەی هاوینەدا.
تۆڕەکە باسی لەوەکردووە،
پێنج یاریزانی سوپەر لە لیستكیدا ئامادەکراوەن بۆ ئەوەی شوێنی ئەستێرە بەڕازیلییەکە
بگرنەوە، سەرجەم ئەو یاریزانانەش لە یانە گەورەکانی ئەوروپا یاریی دەکەن.
پاڵێوراوەکانی یانەی ریاڵ
مەدرید بریتین لە، لویس دیازی 28 ساڵی هێرشبەری کۆڵۆمبی یانەی بایرن میونشن،
هەروەها مایکل ئۆلیسێی تەمەن 24 ساڵی فەرەنسی و یاریزانی هەمان یانە.
هەروەها یانە ئیسپانییەکە
سێ بەدیلی دیکەی دیارییکردووە، ئەوانیش کینان یەڵدزی تورکی یاریزانی بایرن موینش و
دیزێری دوێ لە پاریس و بوکایۆ ساکا لە یانەی ئارسناڵ.
ڤینیسیۆس جونیۆری
یاریزانی ریاڵ مەدرید بەم دواییە تووشی کێشەیەکی زۆر بووەتەوە لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆی
راهێنەر، هەروەها هاندەرانی مێرەنگێ داوای جێهێشتنی یانەکەی لێ دەکەن.