PM:06:12:12/12/2025
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بایرن میونشن پلانی گواستنەوەی ئینزۆی داڕشتووە و ئامادەیە 120 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەیدا خەرجبکات.
پێگەی فیچاجێس لە هەوڵێکی چاوەڕوان نەکراودا بڵاویکردەوە، یەکێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا بە نهێنی پلانی گواستنەوەی ئینزۆ فێرناندێزی ئەرجەنتینی داڕشتووە.
ئەو پێگەیە ناوی یانەکەی ئاشكراکردووە و نوسیویەتی، بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ئامانجیان ئەوەیە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا ئینزۆ فێرناندێز بگوازنەوە یانەکەیان.
دوپاتیکردووەتەوە کە دەستەی کارگێڕی یانە ئەڵمانیەکە 120 ملیۆن یۆرۆیان ئامادەکردووە تا پێشکەشی یانەی چێڵسی بکەن بەرامبەر دەستبەرداربوون لەو یاریزانە کە ئەوەش بڕە پارەیەکی زۆرە و رەتکردنەوەی ئەستەمە.
ئەو پێگەیە باسی لەوە کردووە، ڤینسینت کۆمپانی راهێنەری بایرن میونشن دەیەوێت ئینزۆ لە پێکهاتەی یانەکەیدا بێت و لەگەڵ جۆشوا کیمیچ هێڵێکی ناوەڕاستی بەهێز دروستبکەن.
خ . ک