ئارسناڵ رۆدریگۆ و لیاوی کردووەتە ئامانج

PM:04:55:12/12/2025

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ یەکێک لە لیاو یان رۆدریگۆ دەگوازێتەوە تا هاوکاری گیۆکیرێس بکەن لە وەرزی داهاتوودا.

رۆژنامەی زە ئەتلەتیک بڵاویکردووەتەوە، یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لە ئێستاوە کار بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی دەکات بۆ چەند ساڵی داهاتوو بە گواستنەوەی چەند ئەستێرەیەک.

ئەو رۆژنامەیە ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی یانە لەندەنیەکە لە ئێستادا ئیمزاکردنی گرێبەستیان لەگەڵ یەکێک لە دوو یاریزان کردووەتە ئامانج کە ئەوانیش رافاێل لیاو و رۆدریگۆن.

ئاماژەی بەوەشداوە، گواستنەوەی لیاو لە بژاردەی یەکەمدایە بەهۆی ئەوەی کە ئەو یاریزانە بەردەوام ئاستێکی نایاب پێشكەش دەکات لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان و لەم وەرزەشدا بەردەوام لەدرەوشانەوەدا بووە.

بژاردەی دووەمیش، رۆدریگۆی ئەستێرەی بەرازیلیە بەڵام بەهۆی ئەوەی کە لەم وەرزەدا ئاستی باش نەبووە و کەمترین خولەک بەشداری پێکراوە لە ئێستادا وەک بژاردەی سەرەکی نابیرنێت.

ئاماژەی بەوەشداوە کە گواستنەوەی ئەو دوو یاریزانە لەپێناو هاوکاری کردنی ڤیکتۆر گیۆکیرێسە نەک جێگرتنەوەی، هەر کامیان بگوازرێتەوە لە باڵی چەپ یارییدەکات بەهۆی ئەوەی لە ناو یانەکە هیچ دڵخۆش نین بە ئاستی مارتینێلی و ترۆسارد.

خ . ک