PM:05:29:12/12/2025
68 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مارێسکا بە باشترین راهێنەری مانگی رابردووی پریمەر لیگ دیاریکرا و تیاگۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی پێبەخشرا.
پێگەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا بڵاویانکردەوە، ئینزۆ مارێسکای ئیتاڵی و راهێنەری یانەی چێڵسی بە باشترین راهێنەری مانگی رابردووی پریمەر لیگ دیاریکراوە.
مارێسکا کێبڕکێی خەڵاتەکەی لە هەریەکە لە گواردیۆلای مانچستەر سیتی و میکێل ئارتێتای ئارسناڵ و ئۆنای ئێمری ئەستۆن ڤێلا و مارکۆ سیلڤای فولهام و هورزلەری برایتۆن بردووەتەوە.
یانەی چێڵسی لە مانگی 11دا چوار یاری ئەنجامدا بە راهێنەرایەتی مارێسکا، بەرامبەر تۆتنهام و ولڤەرهامپتۆن و بێرنلی بردنەوەی بەدەستهێناوە و لەگەڵ ئارسناڵ یەکسانبووە.
هەمان پێگە ئاماژەیان بەوەداوە کە ئیگۆر تیاگۆی ئەستێرەی یانەی برێنتفۆرد خەڵاتی باشترین یاریزانی هەمان مانگی پریمەر لیگی پێدراوە دوای ئەوەی لە چوار یاریدا پێنج گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە.
تیاگۆ کێبڕکێی خەڵاتەکەی لە هەریەکە لە جێریمی دۆکوی مانچستەر سیتی و برونۆ فێرناندێزی مانچستەر یونایتد و دیکلان رایسی ئارسناڵ و ریس جەیمسی چێڵسی و هاڵ و بارنێس و گیبس وایت بردووەتەوە.
خ . ک