بەرشەلۆنە جارێکیتر گواستنەوەی دومفرێسی کردووەتە ئامانج

PM:04:17:12/12/2025

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە جارێکیتر گواستنەوەی دومفرێسی کردووەتە ئامانج و بڕگەیەکیش ئاسانکاری بۆ ئەو بابەتە دەکات.

رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی جارێکیتر چاودێری بارودۆخی دینزێل دومفرێس لەگەڵ یانەی ئینتەر میلان دەکات.

ئەو رۆژنامەیە ئاشكرایکردووە، پلانی یانە کەتەلۆنیەکە بەشێوەیەکە لە هاوینی ساڵی 2026دا گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارە هۆڵەندیەکە ئیمزابکات بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی دومفرێس لە هەموو هاوینێکدا تەنها 25 ملیۆن یۆرۆیە کە ئەوەش ئاسانکاری تەواو بۆ یانە ئیسپانیەکە دەکات تا بیگوازێتەوە.

دەشڵێت، کێشەکە لەوەدایە کە ئەستێرە هۆڵەندیەکە هەست بە دڵخۆشی دەکات لە ئینتەر میلان و دەیەوێت تا دوایی کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی کە ساڵی 2028ە لەو یانەیە بمێنێتەوە و تەنانەت ئامادەشە بۆ چەند ساڵێکیتریش نوێیبکاتەوە.

خ . ک