پاریس گواستنەوەی ئۆلیسێی کردووەتە ئامانج

PM:04:04:12/12/2025

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی سەرسامە بە تواناکانی ئۆلیسێ و داوای گواستنەوەی کردووە بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە.

مایکل ئۆلیسێی ئەستێرەی فەرەنسی بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی پێشکەشی دەکات بووەتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا.

رۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ئامانجیان ئەوەیە کە ئەو یاریزانە فەرەنسیە بگوازنەوە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا.

ئاماژەی بەوەشداوە، لویس ئینریکی راهێنەری یانەکەی پایتەختی فەرەنسا داوا گواستنەوەی ئەو یاریزانەی کردووە بە هەر نرخێک بێت و دڵنیایە لەوەی کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر هێڵی هێرشبردنی یانەکەی.

رونیشیکردووەتەوە، ئەرکی پاریس ئاسان نابێت لە گواستنەوەی ئۆلیسێ بەهۆی ئەوەی چەند یانەیەکی گەورەی ئینگلتەراش گواستنەوەی هەمان یاریزانیان کردووەتە ئامانج و ئامادەن 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بایرن بکەن.

دوپاتیکردووەتەوە کە بەرپرسانی یانە باڤاریەکەش بەهیچ شێوەیەک بیریان لە دەستبەرداربوون لەو یاریزانە نەکردووەتەوە و بە یەکێک لە پێگە سەرەکییەکانی پێکهاتەکەی کۆمپانی راهێنەری یانەکەیان دەزانن.

خ . ک