گەلەتەسەرای رۆدیگێری دەوێت

PM:03:26:12/12/2025

64 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆدیگێر گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە و یانەی گەلەتەسەرایش چاودێری دەکات.

ئەنتۆنیۆ رۆدیگێری بەرگریکاری ئەڵمانی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تەواو دەبێت و تا ئەم ساتەش گفتوگۆی نوێکردنەوەی نەکراوە لەلایەن یانەکەیەوە.

مانەوە یان رۆیشتنی ئەو یاریزانە لە یانەی شاهانە بە نادیاری ماوەتەوە بەهۆی ئەوەی کە چەندین جار تووشی پێکانبووە و لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە ئەوەش بووەتە هۆکاری نیگەرانی لای یانەی شاهانە.

رۆژنامەی فەناتیکی تورکی ئاشكرایکردووە، لە ئێستادا بەرپرسانی یانەی گەلەتەسەرای کار لەسەر ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارە ئەڵمانیەکە دەکەن و دەیانەوێت پەلکێشی بکەن.

ئەو رۆژنامەیە ئاشکرایکردووە، یانە تورکیەکە لە لەرێگەی نوێنەرەکانیەوە چاودێری داهاتووی رۆدیگێر دەکەن و ئامانجیان ئەوەیە لە هاوینی ساڵی داهاتوودا بیگوازنەوە یانەکەیان.

نوسیویەتی، یانە تورکیەکە پێیانوایە ئەو یاریزانە سودێکی زۆر بە یانەکەیان دەهێنێت بەتایبەت بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری، یاریزانەکەش لە ئێستادا کراوەیە بۆ وەرگرتنی ئەو ئۆفەرانەی کە پێشکەشی دەکرێن.

خ . ک