سبەینێ چەندین یاریی ئەنجامدەدرێن

PM:02:48:12/12/2025

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە میوانداری ئۆساسۆنا دەکات و لە پریمەر لیگ ئارسناڵ و لیڤەرپوڵ و چێڵسی بەجیا یارییان هەیە.

سبەینێ لە هەفتەی 16ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە کاتژمێر هەشت و 30 خولەکدا و لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ میوانداری یانەی ئۆساسۆنا دەکات.

بەرشەلۆنە کە ئێستا بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیدایە، دەیەوێت بە بردنەوە لە ئۆساسۆنا و بەدەستهێنانی سێ خاڵ پێگەی خۆی بەهێزتر بکات و جیاوازیەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید بۆ حەوت خاڵ زیاد بکات.

لە یارییەکی تریشدا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای خۆیدا رووبەڕووی ڤالانسیا دەبێتەوە و ئامانجی بەدەستهێنانی سێ خاڵی ئەو یارییەیە تا لە کێبڕکێ کردنی پلەکانی پێشەوە بەردەوام بێت.

هەر سبەینێ بەڵام لە خولی ئینگلتەرا و لە کاتژمێر 11 ، یانەی ئارسناڵی پێشەنگ لە یاریگای ئیمارات میوانداری ولڤەرهامپتۆن دەکات، پێشتریش لیڤەرپوڵ و چێڵسی بەرامبەر برایتۆن و ئیڤەرتۆن یارییدەکەن.

لە هەفتەی 14ی خولی ئەڵمانیاش، یانەی بایەر لیڤەرکوزن رووبەڕووی کۆڵن دەبێتەوە، لە فەرەنساش پاریس سان جێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی میتز.

خ . ک