بەرشەلۆنە بە حەمزە عەبدولکەریمی میسڕی سەرسامە

PM:02:28:12/12/2025

68 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە بە حەمزە عەبدولکەریمی میسڕی سەرسامە و دەیەوێت بیگوازێتەوە ریزەکانی.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، دیکۆی بەڕێوبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی حەمزە عەبدولکەریمی هێرشبەری میسڕی و یانەی ئەهلی ئەو وڵاتە دەستپێکردووە ئەویش پاش ئەوەی یاریزانە لاوەکە لە مۆندیالی خوار 17 ساڵان درەوشایەوە.

هێرشبەرەکە تا ئێستا 17 یاری بۆ هەڵبژاردەی میسڕی خوار 17 ساڵان کردووە و تێیدا توانیویەتی 12 گۆڵ تۆماربکات، بەهۆی ئەوەی ئاستێکی زۆر بەرزیشی هەیە چاوەڕێی داهاتوویەتی گەشی لێدەکرێت.

رۆژنامەی سپۆرت باسی لەوەشکردووە، لاوە میسڕییەکە ئارەزووی چوونی بۆ بەرشەلۆنە دەکات و خواستێکی زۆری هەیە بۆ روودانی ئەم گرێبەستە، بەڵام یانەی ئەهلی وڵاتەکەی دەیەوێت پارێزگاری لێبکات و لە ریزەکانیدا بیهێڵێتەوە.

حەمزە لە مۆندیالی خوار 17 ساڵان، بەشداری لە چوار یاریدا کرد، توانیشی دوو گۆڵ و ئەسیستێک تۆماربکات، ئاست و توانای جەستەی و بەرزی تەکنیکی سەرنجی زۆرێک لە یانەکانی بەلای خۆیدا راکێشا لەنێویاندا بەرشەلۆنەی گەورە یانەی ئیسپانیا و جیهان.