PM:01:58:12/12/2025
72 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچستەر یونایتد و ریاڵ
مەدرید رەتیانکردووەتەوە گرێبەست لەگەڵ سێرجیۆ رامۆس واژۆ بکەن.
سێرجیۆ رامۆسی ئەفسانەی
پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا پاش تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ
یانەی مۆنتێری مەکسیکی لە ئێستادا بێ یانەیە و زۆربەی سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن
دەیەوێت بگەڕێتەوە ئەوروپا بۆ یاریکردن و نیازی وازهێنانی نییە لە ئێستادا سەرەڕای
ئەوەی تەمەنی 39 ساڵە.
لەماوەی رابردوو باس
لەوەکرا، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارەکە
دەستپێکردووە و دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانە بیگوازێتەوە ریزەکانی، دەنگۆی ئەوەش
هەبوو ریاڵ مەدریدیش کە بەدەست کێشەکانی هێڵی بەرگرییەوە دەناڵێنێت ئامادەیە رامۆس
بگەڕێنێتەوە.
بەڵام لە ئێستادا هەردوو
هەواڵەکە رەتکراونەتەوە، پێگەی ئی ئێس پی ئێن جەختی لەسەر ئەوەکردووەتەوە، مان یو
بەهیچ جۆرێک بیرلە گواستنەوەی رامۆس نەکردووەتەوە و ئامادەش نییە بچێتە گفتوگۆوە
بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانەکە.
لەلایەکی تریشەوە، پێگەی
دیفێنسا سێنتراڵ جەختی لەسەر ئەوەکردووەتەوە، ریاڵ مەدریدیش نایەوێت رامۆس
بگەڕێتەوە و هیچ ئەگەرێک نییە جارێکی تر ئەفسانەکە درێسی یانەکەی بپۆشێتەوە.
رامۆس پێشتر یاری بۆ
یانەکانی، سیڤییە و ریاڵ مەدرید و پاریس و مۆنتێری کردووە، لە ئێستاشدا یاریزانێکی
ئازادە و هەر یانەیەک بیەوێت دەتوانێت بچێتە گفتوگۆوە بۆ گواستنەوەی.