فلێک: یارییەکی قورسمان لەپێشە

PM:07:10:08/11/2025

672 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک جەختیکردەوە کە یارییەکی قورسیان لەپێشە بەڵام پێویستیان بە بردنەوە هەیە.

پێش رووبەرووبوونەوەی سێڵتاڤیگۆ، هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە وتی: لە رووی بارودۆخەوە سێڵتاڤیگۆ لە ئێمە باشترە، یارییەکە قورسە و دڵنیام رووبەرووی سەختی دەبینەوە.

دەشڵێت: ئێمە دەمانەوێت لە یاریگای ئەوان سەرکەوتن بەدەست بهێنین چونکە بۆ ئێمە گرنگە، چونکە دەمانەوێت بە سێ خاڵی تر بچینە ناو پشووەکانەوە، ئەوەش بۆ زیاتر متمانەبەخۆبوون پێویستە.

وتیشی: من دڵنیام یاریزانەکان بە تەواوی دەزانن کە دەبێت چی بکەن، لە هێڵی بەرگری کەمێک بۆشیمان هەیە، بەڵام ئەوەی پێویستە باسمان کردووە و دەبێت چارەسەری بکەین.

دوپاتیشیکردەوە، لە کۆتاییدا یەکەم سەرنجەکانیان لەسەر کامپ نو خەیاڵی بوون، بەڕاستی سەرسوڕهێنەر بوو، لە هەموو گۆشەیەکدا هەست بە مێژووی ئەم یاریگایە دەکەیت، کاتێک چووینە ناو یاریگا و هاندەران و یاریگاکەمان بینی، دیمەنەکە سەرسوڕهێنەر بوو.

باسی لەوەشکرد، یامال ڕاهێنانێکی نایاب دەکات، بەردەوامە لە چاکسازییەکەی لە هۆڵی وەرزش، دۆخیشی گۆراوە و بەرەو باشتر دەڕوات، راهێنەری ئیسپانیاش هەمان ئەو داوایانەی منی لێ دەکات.