دی رۆسی بووە راهێنەری جەنەوا

PM:05:31:06/11/2025

44 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاش ساڵ و نیوێک دابڕان لە کاری راهێنەرایەتی دی رۆسی بووە راهێنەری یانەی جەنەوا.
جەنەوا لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا رایگەیاند، تەکنیکی تیپی یەکەمیان بە دانیێل دی رۆسی سپاردووە، راهێنەری نوێ لەگەڵ یاریزانانی تیپەکە کۆبووەتەوە و پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممەش لە سەنتەری وەرزشی سیگنۆرین سەرکردایەتی ڕاهێنانەکانی یانەکەی کردووە.
دی رۆسی تەمەن 42 ساڵان، رۆژی هەینی بە فەرمی شانبەشانی دیێگۆ لۆپێزی بەڕێوەبەری وەرزشی تازە دەستنیشانکراو، بە هاندەران دەناسێندرێن، بڕیارە رۆژی یەکشەممەش یەکەم یاری خۆی وەک ڕاهێنەرایەتی کۆنترین یانەی ئیتاڵیا ئەنجام بدات بەرامبەر فیۆرێنتینا کە تا ئێستا راهێنەرێکی نوێیان دەستنیشان نەکردووە دوای دوورخستنەوەی ستیفانۆ پیۆلی.
راهێنەرەکە لە ساڵی 2006 لەگەڵ ئیتاڵیا بووە براوەی جامی جیهانی، دوایین کاری راهێنەرایەتی لە یانەی ڕۆمادا بوو کە 18 ساڵ وەک یاریزان یاری بۆ کردن بەڵام لە هەفتەی چوارەمی وەرزی پێشوو بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.