PM:03:03:06/11/2025
88 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەهۆی کێشەی یاسای یاریی خاوێنەوە بەرشەلۆنە ناتوانن
گرێبەستی راشفۆرد بکەن بە هەمیشەی.
پاش ئەوەی مارکۆس راشفۆرد بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە
بەرشەلۆنەوە کردووە و لەم پێناوەدا مووچەکەشی بەرێژەیەکی زۆر کەم کردەوە.
لە نوێترین پێشهاتدا تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە کە
بەرشەلۆنە ناتوانن گرێبەستی ئەو یاریزانە بکەن بە هەمیشەی.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بەرپرسانی بارسا لە
ئاستی ئەو هێرشبەرە رازین بەڵام بەهۆی کێشەی یاسای یاریی خاوێنەوە ناچارن لە
کۆتایی وەرز بیگەرێننەوە مان یونایتد.
بلەوگرانا لە ئێستادا کێشەی خەرج کردنی پارەی هەیە
بەجۆرێک پێویستە چوار یۆرۆ بەدەست بهێنێت پاشان دەتوانێت یەک یۆرۆ لە کڕینی
یاریزان خەرج بکات.
ئەستێرە ئینگلیزییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 15 یاریی کردووە و
لەوماوەیەدا توانیوێتی شەش گۆڵ و حەوت ئەسیست تۆماربکات.