چوامینی تووشی پێکان بوو

PM:04:15:06/11/2025

72 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چوامینی تووشی پێکان بووە لە قاچی چەپیدا و نزیکەی مانگێک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

یانە ریاڵ مەدرید لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، دوابەدوای ئەو پشکنینانەی بۆ ئۆریلیان چوامینی ناوەڕاستکاری یانەکە ئەنجامدراوە دەرکەوتووە تووشی پێکانێک بووە لە ماسولکەکانی قاچی چەپیدا و چاودێری چاکبوونەوەی دەکرێت.

پێکانەکەی ئەستێرەکە بۆ یارییەکەی رۆژی سێشەممەی بەرامبەر لیڤەرپول دەگەڕێتەوە، بە گوێرەی زانیارییەکانی کادینا سێریش، چوامینی لە سێ یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر رایۆ ڤایکانۆ، ئێڵچێ و ئۆڵمپیاکۆس بەشداری ناکات و دادەبرێت.

دوورکەوتنەوەی ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە گورزێکی کوشندە دەبێت بۆ ئەلۆنسۆی راهێنەری ریاڵ مەدرید چونکە بە شێوەیەکی سەرەکی پشتی بە چوامینی دەبەست و یەکێک بوو لە یاریزانە گرنگەکانی پیکهاتەکەی.