چارەنووسی لیڤاندۆڤسکی ئاشکرابوو

PM:01:31:06/11/2025

76 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤاندۆڤسکی و بەرشەلۆنە بڕیاریانداوە بابەتی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان تاوەکوو کۆتایی وەرز دوابخەن.

پاش ئەو گرێبەستی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە هاوینی ساڵی داهاتوودا کۆتایی پێدێت بەم شێوەیەش مشتومڕ لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە دروست بووە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە ئەستێرە پۆڵەندییەکە و بەرپرسانی بەرشەلۆنە بڕیاریانداوە بابەتی نوێ کردنەوەی گرێىەستەکەی نێوانیان دوابخەن تاوەکوو هاوینی ساڵی داهاتوو.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە یاریزانەکە بڕیاریداوە ئەگەر لە کۆتایی وەرز ئاستی بەرشەلۆنە و توانای جەستەی خۆی بەلاوە باشبێت بڕیاری نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی دەدات، بەڵام ئەگەر بە پێچەوانەوە بێت رۆیشتن ئەگەرێکی کراوەیەوە.

لەلایەکیترەوە یانەکانی وڵاتی سعودییە لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن و ئامادەن لە کۆتایی وەرزدا ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکەن.

هێرشبەرە پۆڵيندییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 158 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 105 گۆڵ و 20 ئەسیست تۆماربکات.