PM:12:21:06/11/2025
60 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نیوکاسڵ ئۆفەرێکیان بەبڕی 70 ملیۆن پاوەند پێشکەشی ریاڵ
مەدرید کردووە بۆ کڕینی کاماڤینگا و یانەکەش بیری لێدەکەنەوە.
بەرپرسانی نیوکاسڵ ئامانجیانە بەردەوامبن لە گواستنەوەی
یاریزانی نوێ بەمەبەستی زیاتر بەهێزکردنی سەرجەم پێگەکانی یاریگایان.
تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە کە ئەو یانەیە ئینگلزییەکە
ئۆفەرێکیان بەبڕی 70 ملیۆن پاوەند پێشکەشی ریاڵ مەدرید کردووە بەمەبەستی
گواستنەوەی ئیدواردۆ کاماڤینگا.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بەرپرسانی مێرێنگی
بڕیاریانداوە هەڵسەنگاندن بۆئەم ئۆفەرە بکەن و لە کۆتایی وەرزدا بریاریی کۆتایی
سەبارەت بە چارەنووسی ئەو یاریزانە بدەن.
ئەستێرە فەڕينسییەکە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 190
یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی پێنج گۆڵ و 10 ئەسیت تۆماربکات.