فلێک: دەجەنگن لەپێناو بردنەوەی سەرجەم نازناوەکان

PM:07:49:17/10/2025

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک رایگەیاند دەجەنگن لەپێناو بردنەوەی سەرجەم نازناوەکان و کارگێڕی بەرشەلۆنە بە هیچ شێوازێک دەستوەردان لە پلانەکانیدا ناکەن.

هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە، پێش یارییەکەیان بەرامبەر جیرۆنا رایگەیاند، جیرۆنا ساڵی ڕابردوو وەرزێکی نایابی بەسەربرد، فەلسەفەی ڕاهێنەرەکەیان زۆر تایبەتە.

وتیشی: فێران تۆرێس لەنێو ئەو کەسانەدایە کە پێکانیان هەیە، منیش ناتوانم ئەوە بگۆڕم، دەبێت چارەسەر بدۆزینەوە و دەرفەت بە یاریزانە بەردەستەکان بدەین، لامین یامال و فێرمین لۆپێز گەڕاونەتەوە ناو پێکهاتەکە، بەڵام 90 خولەک یاری ناکەن.

دەربارەی هەواڵی دەستوەردان لە پلانەکانی فلێک دەڵێت: لەم یانەیەدا لەگەڵ دیکۆ و باقی بەرپرسەکان پەیوەندییەکی پیشەگەرانەمان هەیە لەسەر بنەمای متمانەی یەکتر، ئەوان باوەڕیان بە کارەکانم هەیە و هەرگیز داوای شتێکی لەم شێوەیەم لێناکەن، ئەوە تەنها درۆیە، هەرکەسێک ئەوە بڵێت درۆزنە.

دەشڵێت: ئێمە بەرشەلۆنەین، وەرزی رابردوو سێ نازناومان بەدەستهێنا، بەڵام ئەوە بەس نییە، دەجەنگین لەپێناو بردنەوەی سەرجەم نازناوەکان لەم وەرزەدا، راستە یاریی رابردوومان دۆراند بەڵام وەرزەکە دورودرێژە.