PM:06:50:17/10/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یوفا لە لێکۆڵینەوە لە یانەی یۆڤانتۆس بەردەوامە و ساڵی داهاتوو سزاکانی سەر ئەو یانەیە رادەگەیەنێت.
رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، لێکۆڵینەوەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس بەردەوامی هەیە و پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2026دا سزاکانی سەر ئەو یانەیە ئاشکرا بکرێن.
لاگازێتا روونیکردووەتەوە، یانە ئیتاڵیەکە لە وەرزی 2022 تا وەرزی رابردووش چەندین پێشێلی یاسای کردووە کە سەرجەمیان دارایی بوون بە زیانی یانەکە لە ماوەی وەرزێکدا یان گواستنەوەی یاریزانان بەشێوەی نایاسایی بووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، چاوەڕێ دەکرێت سزاکانی سەر ئەو یانەیە بریتی بیت لە سزای دارایی گەورە یان بێبەش کردنی ئەو یانەیە لە دوو بازاڕی گواستنەوە بەوەش ناتوانێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانی نوێ ئیمزابکات.
لە کۆتاییشدا نوسویەتی، کورتهێنانی ئەو یانەیە لە ماوەی سێ ساڵدا گەیشتوەتە 60 ملیۆن یۆرۆ و ئەگەر چارەسەری نەکات ئەوا بۆ 90 ملیۆن یۆرۆ بەرزدەبێتەوە لە کاتێکدا پێشتریش یانەی یۆڤانتۆس بە چەندین شێوازیتر سزادراوە.
خ . ک