PM:09:40:08/10/2025
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆمان دوپاتیکردەوە بایرن نزیکترین یانەیە لە دڵییەوە و
گرێبەستی یانە ئەوروپییەکانی رەتکردەوە چونکە پێیوایە بژاردەی لاوەکی بووە.
کینگسلی کۆمانی یاریزانی یانەی نەسری سعودی لە
چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی دەڵێت: بەشێک لە کارگێری یانەی بایرن میونشن چیتر
نەیاندەویست لەوێ یاریی بکەم.
وتیشی: لە کۆتایی پڕۆسەی گواستنەوەکەدا، هەندێک شت هەبوون باسی ناکەم، کە
دۆخەکەی ئاڵۆزتر کرد، پاڵیان پێوەنەنام تاکو لە یانەکە برۆم، بەڵام پێیان وتم کە یانەکە دەرگای کراوەیە بۆ ڕۆشتنی من بەهۆی دۆخی
داراییەوە.
دەشڵێت: من پشتگیری ڕاهێنەر و هاندەران و هەندێک کەسی ناوکارگێڕییەکەم هەبوو، بەڵام هەموو کەسێک نا، بەڵام دەگەڕێمەوە بۆ ئەوەی ماڵئاواییم
لێبکەم، چونکە نزیکەی 10 ساڵ لەوێ بووم و بایرن نزیکترین یانەیە لە دڵمەوە.
باسی لەوەشکرد، ئۆفەری لە ئینگلتەرا و ئیسپانیاوە وەرگرت،
بەڵام لە زۆربەی ئەو یانانەدا تەنها بژاردەیەکی لاوەکی بوو، ڕەنگە لەبەر ئەوە بووبێت
کە یاریزانەکانی تر نەیانویست پەیوەندییان پێوە بکەن یان خواستە
داراییەکانی ئەو کەمتر بووبێت.