PM:11:41:07/10/2025
104 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەستۆن ڤێلا و نیوکاسڵ
هەوڵەکانیان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کۆبی ماینۆ دەستپێکردووە.
کۆبی ماینۆ لە ئێستادا
هەست بە دڵخۆشی ناکات لە ریزەکانی مانچستەر یونایتد بەهۆی ئەوەی لەلایەن رۆبن ئەمۆریمی
راهێنەری یانەکەوە بە شێوەیەکی سەرەکی پشتی پێنابەسترێت، هەر ئەمەش وایکردووە بیر
لە رۆیشتنی لە یانەکە بکاتەوە.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی
میرەر فۆتبۆڵیش، هەردوو یانەی ئەستۆن ڤێلا و نیوکاسڵ یونایتد هەوڵەکانیان بۆ
گواستنەوەی یاریزانەکە دەستپێکردووە و دەیانەوێت لە مێرکاتۆی زستانەدا گرێبەستی
لەگەڵ واژۆ بکەن.
تۆڕەکە باسی
لەوەشکردووە، هەردوو یانەکە نزیکن لە مانچستەر ئەمەش واتای ئەوە دێت یاریزانەکە
دەتوانیت بە شێوەیەکی خواستن پەیوەندیان پێوەبکات و لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی
لەگەڵ خیزانەکەی بمێنێتەوە کە ئەمەش ئاسانکارییەکی تەواوەتییە بۆی.
ماینۆ بەرهەمی
ئەکادیمیای یانەی مان یونایتدە، 78 یاری لەگەڵ تیپی یەکەمی یانە ئەنجامداوە و
تێیدا خاوەنی حەوت گۆڵ و سێ ئەسیستە، نرخیشی بە 50 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت.