تۆتنهام ئەستێرەیەکی خولی سعودیەی دەوێت

PM:10:55:07/10/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تۆتنهام هەوڵە جدییەکانی بۆ گواستنەوەی ئیڤان تۆنی لە ئەهلی سعودیەوە دەستپێکردووە.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی پێگەی ئیندیکایلا، یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بە شێوەیەکی فەرمی هەوڵەکانی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئیڤان تۆنی هێرشبەری یانەی ئەهلی سعودیە دەستپێکردووە و تۆماس فرانکی راهێنەری یانەکە بەتایبەت پەیوەندی بە یاریزانەکەوە کردووە و هەوڵی رازیکردنی دەدات سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ پریمەر لیگ.

ئەمە لە کاتێکدایە هێرشبەرە 29 ساڵانەکە بە یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی یانەکەی سعودیە دادەنرێت و گرێبەستەکەشی لە هاوینی ساڵی 2028 بەسەردەچیت.

هەوڵەکانی سپێرز لە کاتێکدایە، پێشتر یانەی چێڵسیش خواستی خۆی بۆ گواستنەوەی تۆنی دەربڕیووە بە شێوەیەکی خواستن لە زستانەی ئەمساڵدا ئەویش بەهۆی پێکانی دێلاپی هێرشبەری یانەکەوە.

بەکۆی گشتی تۆنی 54 یاری لەگەڵ ئەهلی ئەنجامداوە و خاوەنی 38 گۆڵ و حەوت ئەسیستە، لەگەڵ یانەکەش چامپیۆنز لیگی ئاسیا و جامی سوپەری سعودیەی بەدەستهێناوە، لەم وەرزەش لە 10 یاریدا هەشت گۆڵ و ئەسیستێکی بۆ تۆمارکردوون.