PM:09:00:07/10/2025
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئالبا لە تەمەنی 36 ساڵیدا وازهێنانی لە
یاریکردن راگەیاند و پاش قۆناغی پلەی ئۆفی خولی ئەمریکاش بەیەکجاری
دووردەکەوێتەوە.
یاریزانە تەمەن 36 ساڵانەکە سەبارەت بە وازهێنانی
وتی: ئەمە بڕیارێک بوو کە ماوەیەکی زۆرە
بیرم لێکردۆتەوە و هەست دەکەم کاتێکی گونجاوە بۆ دەستپێکردنی لاپەڕەیەکی نوێ لە
ژیانی تایبەتی خۆمدا و چێژی لێ وەربگرم لەگەڵ خێزانەکەم، دوای ساڵانی زۆری پڕ لە سترێس
لە تۆپی پێی پیشەگەریدا.
یانەی ئینتەر میامیش راگەیەندراوێکیان لەو
بارەیەوە بڵاوکردەوە و تێیدا باسیان لەوەکردووە، قۆناغی پلەی ئۆفی خولی ئەمریکا
کۆتا یارییەکانی بەرگریکارەکەیان دەبێت و پاش ئەوەش بەشێوەیەکی فەرمی واز لە
یاریکردن دەهێنێت.
ئالبا لە تەمەنێکی مناڵیدا لە تیپی لاوانی
بەرشەلۆنەوە دەرکەوت، پاشان روویکردە تیپی خوار 18 ساڵانەی کۆرنێلا و دواتر پەیوەندی
بە ڤالانسیاوە کرد، پاش ئەوەش وەرزێک یاری بۆ یانەی گیمناستیک کرد بە شێوەیەکی خواستن.
لە ساڵی 2012ش بەهۆی ئاستییەوە سەرنجی یانەی بەرشەلۆنەی
بەلا خۆیدا راکێشا و بە 14 ملیۆن یۆرۆ رووی لە یانەکە کرد، کە زیاتر لە 10 وەرز
مایەوە و لە 459 یاریدا 27 گۆڵ و 99 ئەسیستی لەگەڵ تۆمارکردن، 18 نازناویشی لەگەڵ
بردنەوە، پاشانیش لە ساڵی 2023 پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکییەوە کرد،
لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیاش 91 یاری ئەنجامداوە و یۆرۆی 2012ی لەگەڵ بەدەستهێناون.