PM:09:53:07/10/2025
80 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەڕێوبەری یانەی گوا رەتیکردەوە
پارەیان دابێت بۆ چوونی رۆناڵدۆ بۆ هیندستان و دەشڵیت: چاوەڕێی ئەفسانەکە دەکەین.
رافی بۆسکۆر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی گوایی
هیندی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ریازییە رایاگەیاند، ئامادەبوونیکریستیانۆ
رۆناڵدۆی کاپتنی نەسڕ لە یارییەکەی بەرامبەر تیپەکەیان تا ئێستا پشتڕاست
نەکراوەتەوە و چاوەڕێی وەڵامی فەرمی بەڕێوبەرانی نەسڕ دەکەن سەبارەت بەو بابەتە.
باسی لەوەشکرد، یانە
سعودییەکە داوای فیزەی بۆ سەرجەم یاریزانەکانی کردووە بە رۆناڵدۆشەوە، بەڵام ئەوە
بە مانای ئەوە نایەت ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بەشداری یارییەکە دەکات، هەر لەبەر
ئەوەش دەیانەوێت دڵنیاببنەوە لە هاتنی ئەفسانەکەی تۆپی پێ.
وتیشی: ئەگەر رۆناڵدۆ
بێت بۆ هیندستان ئەوە دەبێتە گەورەترین رووداوی تۆپی پێ لە مێژووی وڵاتەکەمان، لە
ئێستاشەوە چەندین گرێبەستی سپۆنسەری ئامادەیە و لە ئەگەری هاتنی کاپتنەکەی نەسڕ بۆ
هیندستان واژۆی دەکەین.
سەبارەت بە لایەنی دارایی، بۆسکۆر جەختی لەسەر
ئەوەکردەوە، چەند براندێکی گەورە ئامادەیی خۆیان بۆ واژۆکردنی گرێبەستی سپۆنسەری راگەیاندووە
لەگەڵیاندا، لە ئەگەری چوونی کریستیانۆ واژۆی لەسەر دەکەن کە بڕەکەی زیاترە لە یەک
ملیۆن دۆلار.
سەبارەت بەوەی پارەیانداوە رۆناڵدۆ بچێتە گوا وتی:
هەرگیز ئۆفەرێکی وامان نەکردووە و هەرگیز ئۆفەرێکی وا ناکەین، ئێمە یانەیەکی
بچووکین و پارەدان بۆ یاریزانێک دروست نییە، راستگۆیانە بڵێم ئەگەر رۆناڵدۆ
بیویستایە، دەیتوانی لە پێنج خولەکدا یانەکەمان بکڕێت.