یانەیەکی گەورە چووەتە کێبڕکێی گواستنەوەی ڤلاهۆڤیچ

PM:08:02:07/10/2025

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤلاهۆڤیچ له‌ ریزه‌كانی یۆڤانتۆس نامێنێته‌وه‌ و بایرن و گه‌وره‌كانی پریمه‌ر لیگ هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.

دوسان ڤلاهۆڤیچ له‌ هه‌موو كاتێك نزیكتره‌ له‌ جێهێشتنی یانه‌ی یۆڤانتۆس، چونكه‌ وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی پشتی پێنابه‌سترێت و گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌ هاوینی ساڵی داهاتوو به‌سه‌رده‌چێت، ئه‌مانه‌ش وایكردووه‌ ئه‌گه‌ری رۆیشتنی له‌ مێركاتۆی زستانه‌ نزیك بێت له‌ فه‌رمی.

له‌ نوێترین پێشهاتدا رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی رایگه‌یاندووه‌، یانه‌كانی چێڵسی و مان یونایتد هێشتا له‌ پێشینه‌ی ئه‌و یانانه‌ داده‌نرێن خواستی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ سڕبییه‌كه‌یان هه‌یه‌" به‌ڵام له‌ ئێستادا یانه‌ی بایرن میونشی ئه‌ڵمانیش به‌ شێوه‌یه‌كی جددی چووه‌ته‌ كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی دوسانه‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌، یانه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ له‌ مێركاتۆی هاوینه‌ش خواستی گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ره‌كه‌ی هه‌بوو، له‌ زستانیشدا ده‌بێت كێبڕكێی گه‌وره‌كانی پریمه‌ر لیگ بكات له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی.

نزیكی رۆیشتنی ڤلاهۆڤیچ له‌ یۆڤانتۆس له‌ كاتیكدایه‌ له‌م وه‌رزه‌ باشترین هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی بووه‌ و له‌ هه‌شت یاریدا چوار گۆڵی بۆ تۆماركردن و به‌ڵام تا ئێستاش به‌ به‌رده‌وامی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ داده‌نرێت.