کوڕەکەی بوفۆن دەبێتە میراتگری باوکی

PM:07:09:07/10/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

كوڕه‌كه‌ی بوفۆن له‌ ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا یه‌كه‌مین یاری له‌ خولی ئیتاڵیا ئه‌نجامدا و میراتگری باوكی ده‌بێت له‌ یاریگاكان.

لویس تۆماس بوفۆن كوڕی جیانلۆجی بوفۆن یه‌كه‌مین یاری خۆی له‌ سێریا ئه‌ی ئه‌نجامدا له‌ ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا، كاتێك له‌ یاری یانه‌كه‌ی واتا پیزا به‌رامبه‌ر بۆلۆنیا له‌ خوله‌كی 77 چووه‌ نێو یاریگا له‌ یارییه‌كانی هه‌فته‌ی شه‌شه‌می خولی ئیتاڵیا.

لویس ئه‌مه‌ یه‌كه‌م یاری نه‌بوو له‌ تیپی یه‌كه‌می یانه‌ی پیزا به‌ڵام یه‌كه‌مین یاری بوو له‌ خولی ئیتاڵیا، پێشتر له‌ لاوانی یانه‌كه‌ یاری ده‌كرد و توانی له‌ 27 یاریدا هه‌شت گۆڵ تۆماربكات.

خاڵی سه‌رنجڕاكێشی ده‌ستپێكی ژیانی یاریكردنی كوره‌كه‌ی جیانلۆجی ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌مان ته‌مه‌نی باوكیدا یه‌كه‌مین یاری پیشه‌گه‌رانه‌ی خۆی ئه‌نجامداوه‌، بوفۆنی باوكی له‌ ساڵی 1995 له‌ یه‌كه‌مین یاری پیشه‌گه‌رانه‌ی به‌ درێسی پارماوه‌ به‌رامبه‌ر میلان ده‌روشایه‌وه‌ و دواتریش بووه‌ یه‌كێك له‌ باشترین گۆڵپارێزه‌كانی مێژووی تۆپی پێ.

ئه‌م به‌شدارییه‌ی لویس تۆماس بوفۆنی ته‌مه‌ن 17 ساڵان، به‌ رووداوێكی جوان و سه‌رنجڕاكێش له‌ تۆپی پێی ئیتاڵیا ته‌ماشا ده‌كرێت چونكه‌ ده‌بێته‌ میراتگری باوكی له‌ تۆپی پێی ئه‌و وڵاته‌ و ده‌كرێت چه‌ندین ساڵ به‌رده‌وامبێت له‌ یاریكردن.