کام یانە پریمەرلیگ دەباتەوە؟

PM:06:18:07/10/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەگەری بوون بە پاڵەوانبوونی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ بڵاوکراوەیە و ئارسناڵ پاڵێوراوی یەکەمە.

پێشبینییەکان سەبارەت بە چانسی ئەو یانانەی پاڵێوراون بۆبەدەستهێنانی نازناوی خولی نایابی ئینگلیزی گۆڕانکارییانبەسەردا هاتووە، دوای ئەوەی لیڤەرپوڵی هەڵگری نازناوەکە لە دوو یاریی رابردوودا شکستی هێناوە.

پێگەی سکۆر 90 راپۆرتێکی سەبارەت بە ئەگەری بەدەست هێنانی نازناوی خولی ئینگلتەرا بڵاوکردووەتەوە کە پستی بەستووە بە ئاست و ئەنجامی یانەکان تاوەکوو ئێستا.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە ئارسناڵ ئەگەری بردنەوەی نازناوەکەی لەهەموان زیاترە و بەرێژەی سەدا 50 دەبێتە پاڵەوان و لیڤەرپوڵیش لە پلەی دووەمدایە و چانسی تەنها سەدا 24.

لەلایەکیترەوە پێگەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە مان سیتی ئەگەری هەیە پریمەرلیگ بباتەوە، بەڵام بەرێژەی سەدا 19 و چێڵسیش ئەگەری سەدا چواری بۆدانراوە.