گۆرانکاری لە جامی جیهانی دەکرێت

PM:10:29:02/10/2025

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گۆرانکاری لە یانە بەشداربووەکانی جامی جیهانی دەکرێت و پێشبینی دەکرێت دوو ساڵ جارێک ئەنجامبدرێت.

بە گوێرەی ڕۆژنامەی زە ​​تایمزی بەریتانی، فیفا بەنیازە ڕێگە بە سێ یانە بدات لە هەمان وڵاتەوە بەشداری لە خولی جامی جیهانی 2029دا بکەن، لەبری ئەوەی سنووری پێشوو کە دوو یانە بوون.

ئەم هەنگاوە ڕێگە بە بەشداریکردنی فراوانتر دەدات بۆ تیپەکانی ئینگلتەرا و ئیسپانی و ئیتاڵیا، هەروەها متمانەی پاڵەوانێتییەکە زیاد دەکات لەنێو خولە گەورەکان.

خولی یەکەم کە لە ئەمریکا بەڕێوەچوو، چێڵسی نازناوەکەی بەدەستهێنا دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لە پاریس سانجێرمانی بردەوە، لە کاتێکدا ئینگلتەرا تەنها چێڵسی و مانچستەر سیتی نوێنەرایەتیان دەکرد.

بەڵام پێشبینی دەکرێت فیفا ڕووبەڕووی دژایەتی یوفا ببێتەوە، بەتایبەتی کە پلانی هەیە پاڵەوانێتییەکە بۆ 48 تیپ زیاد بکات و ئەگەری هەیە هەر دوو ساڵ جارێک پاڵەوانێتییەکە بەڕێوەبچێت.

لای خۆیەوە ڤیکتۆر مۆنتاگلیانی جێگری سەرۆکی فیفا ئاماژەی بە پێویستی پێداچوونەوە بە فۆرمیپاڵەوانێتییەکە و ژمارەی تیپە بەشداربووەکان کرد و ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆکان لەگەڵ یەکێتیکیشوەرییەکان هێشتا بەردەوامن.