AM:12:07:19/09/2025
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنز لیگ مان سیتی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ناپۆلی بردەوە و ئەلمارتی بە سپۆرتینگ دۆڕا.
لە قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی کرد.
لە تایمی یەکەمدا، هیچ کام لە هەردوو یانە نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن و لە خولەکی 21یشدا دی لۆرینزۆی یاریزانی ناپۆلی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 56 و 65 ئێرلینگ هالاند و جێرمی دۆکو دوو گۆڵیان بۆ مان سیتی تۆمارکرد، سەرەنجام یارییەکەیان بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی سپۆرتینگی پۆرتوگالی رووبەڕووی کایرات ئەلماتی کازاخستانی بووەوە و بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، لیڤەرکوزن و کۆپنهاگن یەکسانبوون.
بەو ئەنجامانە، سپۆرتینگ بە سێ خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندیدایە و مانچستەر سیتی لە پلەی نۆیەمدا دەبینرێت.
خ . ک