PM:11:22:18/09/2025
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە
لەگەڵ کاسادۆ گەیشتوونەتە رێککەوتن سەبارەت بەدرێژکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان
تاوەکوو هاوینی ساڵی 2030.
پاش ئەوەی
ئاستی مارک کاسادۆ لەگەڵ بەرشەلۆنە بەرزبووەتەوە بەرپرسانی ئەو یانەیە دەیانەوێت
پاداشتی ئەو خزمەتەی بدەنەوە.
رۆژنامەی
سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە بلەوگرانا لەگەڵ ناوەرساتکارەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن
سەبارەت بە درێژکردنەوەی ماوەی گرێبەستەکەی نێوانیان تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2030.
سەرچاوەکە
جەختی لەوەشکردووەتەوە بە بارسا مووچەی ساڵانەی یاریزانەکەشیان زیادکردووە.
ئەم هەنگاوەی
بەرشەلۆنە لە کاتێکدایە یانەکانی ئینگلتەرا خواستی خۆیان بۆ گواستنەوەی کاسادۆ
دەربڕیوە، بەڵام بلەوگرانا دەیانەوێت بەهەموو توانایانەوە رێگری لە رۆیشتنی بکەن.
ئەستێرە
ئیسپانییەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 67 یاریی کردووە و
لەوماوەیەدا توانیوێتی دوو گۆڵیش تۆماربکات.