PM:11:02:18/09/2025
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کیزا
بڕیاریداوە لە گواستنەوەی زستانەدا لیڤەرپوڵ بەجێبهێڵێت بەهۆی ئەوەی خولەکی
پێویستی یارییکردنی پێنادرێت.
پاش ئەوەی
یانەی لیڤەرپوڵ چەندین یاریزانی نوێی بۆ هێڵی پێشەوە گواستەوە لەوانە ئەلیکساندەر
ئیزاک و هۆگۆ ئیکتیکی و ڤێرتز بەم هۆیەوە خولەکی پێویستی یارییکردن بە فیدریکۆ
کیزا نادرێت.
فتبۆڵ
ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە کە ئەستێرە ئیتاڵییەکە بڕیاریداوە لە مانگی یەکدا
ریزەکانی ریدز بەجێبهێڵێت و ڕوولە یانەیەکی نوێ بکات بۆ یارییکردن.
سەرچاوەکە
جەختی لەوەکردووەتەوە کە گەرانەوەی کیزا بۆ خولی ئیتاڵیا ئەگەرێکی کراوە، چونکە
یانەکانی ناپۆلی و ئەتڵانتا و ئینتەر میلان چاودێری بارودۆخی ئەو هێرشبەرە دەکەن.
گرێبەستی فیدریکۆ
کێزا لەگەڵ لیڤەرپوول سێ ساڵی ماوە بەڵام ئەگەر یاریزانەکە داوای رۆیشتن بکات
ئەگەر زۆرە بەرپرسانی ریدز رێگەی پێبدەن یانەکەیان بەجێبهێڵێت، چونکە بژاردەی
باشیان لەبەردەستە بۆ شوینگرتنەوەی.
ئەستێرە
ئیتاڵییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 18 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا
توانیوێتی سێ گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات.