لە چامپیۆنز لیگ بەرشەلۆنە بردنەوەی بەسەر نیوکاسڵ بەدەستهێنا

AM:12:01:19/09/2025

236 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگ بەرشەلۆنە بردنەوەی بەسەر نیوکاسڵ بەدەستهێنا و فرانکفۆرت گۆڵبارانی گەلەتەسەرای کرد.
لە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی.
لە تایمی یەکەمدا، هەردوو چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام سەرجەم هەوڵەکانیان بێسوود بوون.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 58 و 67 مارکۆس راشفۆرد دوو گۆڵی بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد دواتر لە خولەکی 90 ئەنتۆنی گۆردۆن گۆڵێکی بۆ نیوکاسڵ کرد، سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات.
لە یارییەکی تریشدا، یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی رووبەڕووی گەلەتەسەرای تورکی بووەوە و بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.
بەو ئەنجامانە، ئینتراخت فرا کفۆرت بە سێ خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیدایە و بەرشەلۆنەش لە پلەی 12 دەبینرێت.
خ . ک