بەرشەلۆنە لە کام یاریگا رووبەرووی پاریس دەبێتەوە؟

PM:10:00:18/09/2025

320 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە یاریگای مۆنجیوکیان دیاریکردووە بۆئەوەی یاری یانەکەیان بەرامبەر پاریس سان جێرمانی تێدا ئەنجام بدەن.

پاش ئەوەی کارەکانی یاریگای کامپنوو کۆتایی پێنەهات و بەرپرسانی بەرشەلۆنە نەیان توانی لە وادەی خۆیدا بگەرێنەوە بۆ ئەو یاریگایە، هەربۆیە لە بلەوگرانا بەناچەی پێویستە گۆرەپانێکی نوێ بۆ ڕووبەڕووبونەوەی پاریس سان جێرمان هەڵبژێرێت.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە بەرپرسانی بلەوگرانا بەتەواوی گەیشتوونەتە بڕیاری کۆتایی و کە بۆ یاریی لوتکەیان بەرامبەر پاریس سان جێرمان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یاریگای مۆنجیۆک دەکەنە گۆڕەپانی ڕووبەڕووبونەوەی ئەو یارییە بەهێزە.

وابڕیارە لە هەفتەی دووەمی چامپیۆنزلیگ و لە بەرواری 1ی مانگی داهاتوو بەرشەلۆنە میوانداری لە پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بکات و ئەگەر هیچ پێشهاتێکی نوێ ڕونەدات یارییەکە لە یاریگای مۆنجیۆک ئەنجام دەدرێت.