PM:08:35:18/09/2025
208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەفەرمی
مۆرینیۆ ئەرکی راهێنەرایەتی بەنفیکای پورتوگالی تاوەکوو ساڵی حوزەیرانی 2027
پێدرا.
بەنفیکا لە
راگەیاندرواێکی فەرمیدا بڵاویانکردەوە کە سەرکەوتووبوون لە رێککەوتن لەگەڵ خۆسییە
مۆرینیۆ بۆئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان وەربگرێت.
هەر لە
راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە مۆرینیۆ تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2027 واژۆی لەسەر
گرێبەستەکەی کردووە و تائەو ماوەیە بەردەوام دەبێت لەگەڵیان.
لەلایەکیترەوە
راهێنەرەکە دڵخۆشی خۆی دەبڕی بە وەرگرتنی پۆستی سەرپەرشتیکردنی بەنفیکای و ئاماژەی
بەوەکرد لەگەڵ تیپێکی مێژووی کار دەکات و بەنفیکا یەکێکە لە ناسنامە گرنگەکانی
وڵاتی پورتوگال و بەردەوام ژمارەیەکی بەهێز بووە لە پاڵەوانێتییەکان.
خۆسییە
مۆرینیۆ جەختی لەوەشکردەوە کە هەموو هەوڵێک دەدات بۆئەوەی ئەنجامی باش لە خولی
ناوخۆی و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ بەنفیکا بەدەست بهێنیت.