PM:07:35:18/09/2025
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا ڤلاهۆڤیچ بکەنە
شوێنگرەوەی لیڤاندۆڤسکی.
بەرپرسانی
یانەی بەرشەلۆنە ئامانجیانە لە هاوینی داهاتوودا یاریزانێک بگوازنەوە بۆ
شوێنگرتنەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی چونکە ئەو ئەستێرە پۆڵەندییەکە لە ساڵی داهاتوو
تەمەنی دەبێتە 38 ساڵ.
ڕۆژنامەی سپۆرتی
ئیسپانی بڵاویکردەوەتەوە، بلەوگرانا لەنێو یانە گەورەکانی ئەوروپادایە کە چاودێری
دۆخی ڤلاهۆڤیچی هێرشبەری سربی دەکەن و ئامانجیانە بیگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە
ئەوەی ئاشکراکردووە کە دیکۆی بەرێوبەری وەرزشی بارسا دەیەوێت لە مانگی یەک لەگەڵ
بەڕێوبەری کارەکانی ڤلاهۆڤیچ کۆببێتەوە بەمەبەستی ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا
ڕووبکاتە ریزەکانی بەرشەلۆنە.
گرێبەستی
دۆسان ڤلاهۆڤیچ لەگەڵ یۆڤانتۆس وەرزی داهاتوو کۆتایی پێدێت و ئەگەر بەم شێوەیە
بەردەوامبێت بارسا دەتوانێت بەشێوەی خۆڕای بیگوازێتەوە ریزەکانیان.
ئەستێرە
سڕبییەکە لەگەڵ خانمە پیرەکە بەشداری 149 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 62
گۆڵ و 15 ئەسیست تۆماربکات.