گواردیۆلا یاریزانێکی یونایتدی دەوێت

PM:06:31:18/09/2025

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان سیتی لەسەرداوای گواردیۆلا دەیانەوێت کۆبی ماینۆ لە مان یونایتد بگوازنەروە ریزەکانیان.

بەهۆیی ئەوەی کۆبی ماینۆ لەم وەرزەدا خولەکی پێویستی یارییکردنی پێنادرێت یانەکانی پریمەرلیگ دەیانەوێت ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە و لە گواستنەوەی زستانە بیگوازنەوە ریزەکانیان.

رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە کە بەرپرسانی مانچستەر سیتی لەسەرداوای پیپ گواردیۆلا دەیانەوێت ماینۆ بگوازنەوە ریزەکانیان.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە هەرچەندە گواستنەوەی یاریزان لەنێوان مانچستەر سیتی و مان یونایتد قورسە، بەڵام ئەگەر زۆرە ستیزن لەپێناو جێبەجێکردنی داواکارییەکەی پیپ گواردیۆلا هەموو هەوڵێک بدەن بۆ گواستنەوەی کۆبی ماینۆ.

لەلایەکیترەوە هێرشبەرەکەش ئامادەیە شەیتانە سوورەکان بەجێبهێڵێت، چونکە دەیەوێت لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەشداری جامی جیهانی داهاتوو بکات.

ئەستێرە ئینگلزییەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی مان یونایتد بەشداری 75 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و سێ ئەسیست تۆماربکات.