PM:05:49:18/09/2025
216 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چێڵسی دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا کاماڤینگا
بگوازنەوە ریزەکانیان و بۆئەم مەبەستەش 52 ملیۆن پاوەندیان ئامادەکردووە.
بەرپرسانی یانەی چێڵسی ئامانجیانە بەردەوامبن لە
بەهێزکردنی سەرجەم پێگەکانی یاریگایان هەربۆیە دەیانەوێت لە گواستنەوەکانی داهاتوودا
یاریزانی نوێ بگوازنەوە.
تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە بلوز ئامانجیانە لە هاوینی
داهاتوودا ئیدواردۆ کاماڤینگا لە ریاڵ مەدرید بگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە جەختی لەوەشکردووەتەوە کە چێڵسی ئامادەن
لەپێناو کڕینی ئەو ناوەراستکارە 52 ملیۆن پاوەند پێشکەشی مێرێنگی بکەن.
ئەم وەرزە چارەنووس ساز دەبێت بۆ کاماڤینگا بەجۆرێک ئەگەر
چابی ئەلۆنسۆ خولەکی پێویستی یارییکردنی پێنەدات راستەوخۆ بیر لەوەدەکاتەوە
ریزەکانی ریاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت.
ئەستێرە فەڕەنسییەکە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری 180
یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی چوار گۆڵ و 10 ئەسیست تۆماربکات.