PM:05:01:18/09/2025
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نیوکاسڵ دەیەوێت ئۆلمۆ لە بەرشەلۆنە بگوازێتەوە و
ئامادەیە 70 ملیۆن یۆرۆ لەم پێناوەدا خەرج بکات.
پاش ئەوەی لەیارییەکانی سەرەتای خولی ئیسپانیا هانسی
فلێک خولەکی پێویستی یارییکردنی بە دانی ئۆلمۆ نەداوە، یانەکانی ئەوروپا دەیانەوێت
ئەم بارودۆخە بقۆزنەوە و لە مانگی یەکدا بیگوازنەوە ریزەکانیان.
پێگەی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە نیوکاسڵ پلانیان داناوە
بۆئەوەی لە گواستنەوەی زستانەدا ئەو ناوەراستکارە بگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە یانە ئینگلیزییەکە
ئامادەیە 70 ملیۆن یۆرۆ لە پێناو کڕینی ئۆلمۆ پێشکەشی بلەوگرانا بکات.
گرێبەستی دانی ئۆلمۆ لەگەڵ بارسا لە هاوینی ساڵی 2030
کۆتایی پێدێت و بۆئەوەی پەیوەندی بەهەر یانەیەکیترەوە بکات پێویستە رەزامەندی
بەرپرسانی بلەوگرانا لەسەربێت.
ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 43
یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 12 گۆڵ و هەشت ئەسیست تۆماربکات.