AM:11:01:03/09/2025
280 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بێشکتاشی تورکی دەیەوێت راول
ئەسێنسیۆ بگوازێتەوە بەڵام یاریزانەکە نایەوێت ریاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت.
سەرەڕای ئەوەی دەرگای
گواستنەوەی یاریزانان لە تورکیا هێشتا دانەخراوە و ئارەزووی جددی یانەی بێشکتاشیش بۆ
گواستنەوەی بەرگریکارێکی ناوەڕاست وایکردووە سەرنجیان بخەنە سەر راول ئەسێنسیۆ
بەڵام یاریزانەکە هیچ پلانیکی نییە بۆ جێهێشتنی ریاڵ مەدرید.
بێشکتاش کە دوای
دوورخستنەوەی لەناکاوی ئۆلی گونار سۆلشایەر و ناساندنی سێرجین یالچین وەک راهێنەری
نوێ، دەتوانێت تا 12ی ئەیلول یاریزانی نوێ بگوازێتەوە.
ستافی نوێی راهێنەرایەتی
تیپەکە هەوڵدەدات بەرگریکارێکی بەهێز و خێرا بگوازێتەوە، هەرچەندە یانەکە چەند
بەرگریکارێکی هەیە کە سیفەتی هاوشێوەی ئەسینسیۆیان هەیە، بەڵام میدیاکانی تورکیا
بڵاویانکردەوە، کارگێڕی بێشکتاش هەوڵی جددی دەدات بۆ ئەوەی بەرگریکارەکەی ریاڵ
مەدرید ڕازی بکات.
بەڵام ڕۆژنامەی ئاس، لە
ڕاپۆرتێکی تایبەتدا، لە زاری کەسە نزیکەکانی راول ئاسێنسیۆوە رایگەیاندووە،
بەرگریکارەکە بەنیازە لە مەدرید بمێنێتەوە و هیچ نیازێکی نییە گوێ لە ئۆفەرەکەی
بێشکتاش بگرێت.