پاڵێوراوانی باشترین یاریزنانی ئاسیا بڵاوکرانەوە

PM:10:59:02/09/2025

272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

25 پاڵێوراوی کۆتایی بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیا بڵاوکرانەوە و رۆناڵدۆ و بنزیمەشی تێدایە.

گۆڤاری تایتان سپۆرت بەنیازە باشترین یاریزانی تۆپی پێی ئاسیا بۆ 13یەمین ساڵی لەسەریەک هەڵبژێرێت، خەڵاتی ئەمساڵ بە پشتبەستن بە بۆچوونی رۆژنامەنووسانی هەڵبژێردراوی کیشوەرەکە دەدرێتە باشترین یاریزانی ئاسیا و ئێستاش لەگەڵ کۆتایی هاتنی راپرسییەکەدا هەمووان چاوەڕێی ناساندنی باشترین یاریزانی ساڵی 2025 دەکەن.

لە لیستەکەدا 25 یاریزان دەبینرێن کە پاڵێوراون بۆ باشترین یاریزانی کیشوەری ئاسیا، ئەوەی سەرنجڕاکێشە لیستەکە تەنها پێنج یاریزانی بینانی تێدایە کە هەر پێنجیشیان لە خولی سعودیە یاریدەکەن، ئەوانیش یاریزانان، کریستیانۆ رۆناڵدۆ و کەریم بێنزیما و ریاز مەحرەز و ئیڤان تۆنی و مارکۆس لیۆناردۆن.

دیارترین پاڵێوراوەکانی تریش بریتین لە: سۆن هیۆنگ مین، میتۆما، مێهدی تارمی، کوبۆ، خوسانۆڤ، کیم مین جای، سالم دەوسەری و ئەکرەم عەفیف.

سۆن هیۆنگ مین تا ئێستا حەوت ساڵ بەباشترین یاریزانی ئاسیا دیاریکراوە، وەرزی پێشووش ئەکرەم عەفیف کۆتایی بە باڵادەستی هێرشبەرە کۆرییەکە هێنا و بووە براوەی خەڵاتەکە.

ئەنجامەکانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیا ئاسیا دوای مانگێک بۆ هاندەرانی تۆپی پێ رادەگەیەنرێت، دوای پێداچوونەوە بە بۆچوونەکانی دەستەی دادوەری.