خولی ئیسپانیا.. ئەتلەتیکۆ یەکەم یاریی وەرزی بە ئیسپانیۆڵ دۆراند

AM:12:33:18/08/2025

332 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یەکەم یاریی خۆی یەکەم سێ خاڵی لەدەستدا و بە ئیسپانیۆڵ دۆرا.

لە خولی ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر ئیسپانیۆڵ یاریی کرد.

تایمی یەکەم، رۆخیبلانکۆس بە هێرشبردن دەستیپێکرد، جولیان ئەلڤارێس لە خولەکی 37 بەرهەمی هێرشەکانی چنییەوە و گۆڵی یەکەمی ئەتلەتیکۆی تۆمارکرد، ئەو تایمەش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم، ئیسپانیۆل سیناریۆکەی پێچەوانە کردەوە و لە خولەکەکانی 73 و 84 دوو گۆڵی لە رێگەی یاریزانان رۆبیۆ و میلا تۆمارکرد، ئەو دوو گۆڵەش کۆتایی بە ناونیشانی یارییەکە هێنا.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی ئیسپانیۆڵ کۆتایی هات.

ئیسپانیۆڵ لەسەر دەستی ئەتلەتیکۆ یەکەم سێ خاڵی کۆکردەوە و تیپەکەی سیمیۆنی بەبێ خاڵ یاریگای جێهێشت.